Mazın Asad
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
ئاکسارای - AA
دوای ئەوەی لە ئەنجامی چەند ئۆپەراسیۆنێک لە شاری ئاکسارای دەستبەسەر یەک تۆن و ١٨٠ کلیۆگرام ماددەی ھۆشبەر گیرا، ئەمڕۆ گشتیان لە چۆڵاییەک سووتێندرا.
تیمەکانی پۆلیسی شارەکە لە ئۆپەراسیۆنەکانی شەش مانگی دواییدا دەستیان بەسەر ١٨٠ کلیۆگرام ماددەی تریاک و تۆنێک ماددەی تریاکی زۆری کوبار گرتبوو. ماددە ھۆشبەرەکان ئەمڕۆ لە ژێرچاودێری ھێزەکانی ئەمنی بە بارھەڵگرێکەوە بۆ چۆڵاییەکی رێگەی وشکایی ئاکسارای-ئادانا گواسترایەوە.
کاری سوتاندنی ماددە ھۆشبەرەکان لە لایەن کۆمسیۆنی لەناوبردنی ماددەی ھۆشبەر ئەنجام درا کە لە تیمەکانی پۆلیس، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە پێکھاتبوون.