ئەنقەرە
جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، محەمەد عەلی شاھین: "پلانمان وایە کە رۆژی چوارشەممەی داھاتوو کۆبوونەوەیەک لەبارەی ھەڵسەنگاندنی کارەکانی ھەڵبژاردن و ھاوکات دیارکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ قۆناغی داھاتوو لە ئەنجوومەنی ناوەندی سەرکردایەتی و ھەروەھا رۆژی پێنجشەممەش کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی لقی پارێزگاکان ئەنجام بدەین".
شاھین رایگەیاند کە ئەوان وەک ئاکپارتی "رێز لە ئیرادەی خەڵک" دەگرن و راشیگەیاند کە "بەگوێرەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، قۆناغێکی جیاواز دەستی پێ کردووە".
ناوبراو لە درێژەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی کرا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان لەم قۆناغەدا بەرپرسیارانە ھەڵسوکەوت دەکەن.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھاوپەیمانێتی یان ھەڵبژاردنی پێشوەختە کراوە؟ شاھین گوتی: "ئێستا وەڵامی ئەم پرسیارە نادەمەوە، چونکە کارەکانی ھەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتە بەردەوامە، لەوانەیە لە دوای تەاوبوونی گشت ھەڵسەنگاندنەکان سەرۆکی پارتەکەمان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا زانیاری بە رای گشتی بدات".