کیێڤ
کۆبوونەوەی کۆنسەی پەرلەمانتاری ناتۆ- ئۆکرانیا ، لە شاری کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا ئەنجام درا.
ھاوسەرۆکی کۆنسەی پەرلەمانتارانی نێوان ناتۆ- ئۆکراینا، ئاندری پاروبی لە کۆبوونەوەکە گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ئەوان گۆڕانکاریان لە سیاسەتی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوە کردووە و ھاوکات بەشێکی زۆری ئۆکرایناش پاڵپشتی لە بەئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ دەکەن.
پاروبی راشیگەیاند کە ئامانجی ئەوان بە ئەندامبوونە لە ناتۆ.
لەلایەکی دیکەوە وەزیری بەرگری ئۆکراینا، ستێفان پۆلتۆراک، لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند کە "ئێستا ٤٢ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی رووسی لە نێو رۆژھەڵاتی وڵاتەکەی بوونیان ھەیە و هەروەها زیاتر لە ٣٣ ھەزار کەس لە ئەندامانی چەتە و جیاخوازان لە نێو ئەم ژمارەیەدان".
پۆلتۆراک راشیگەیاند کە "ئێستا ٥٣ ھەزار سەربازی ئۆکراینی لە ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژھەڵاتی ئۆکراینا بەشدارن و زیاتر لە سەدا ٨٠ی بوودجەی بواری بەرگرییان خەرج کردووە". ناوبراو زیاتر گوتی: "ھیچ وڵاتێک نایەوێت چەک بە ئۆکراینا بفرۆشێت و ئێمەش تەنھا بەرھەمی چەکی خۆمان بەکار دەھێنین".
پۆلتراک جەختیشی لەوە کردەوە کە "٢٤ ھەزار سەربازی رووسیا لە کریمیایە و ئەم ژمارەیەش لە ساڵی ٢٠١٨ دەگاتە ٤٣ ھەزار سەرباز".