Yeşim Sert Karaaslan,Muhammet Ali Kemal
13 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه به‌ده‌لی كڕینه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی له ساڵی ٢٠١٩دا ٣٣ هه‌زار و ٢٣٠ لیره ده‌بێت، به‌ده‌ل به دراوی بیانی پێنج هه‌زار و ٤٤٢ یورۆ ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به سه‌ربازگرتن له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به یاسای ژماره ٧١٧٩ی به‌سه‌ربازگرتن بڵاوكرده‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه "رۆژی ١٦ی تهمووز ده‌ست به وه‌رگرتنی داواكاریی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كڕینه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی سوودمه‌ند ده‌بن، تیروپشكه‌كه له مانگی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠دا ئه‌نجامده‌درێت".
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه "به‌ده‌لی كڕینه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی له ساڵی ٢٠١٩دا ٣٣ هه‌زار و ٢٣٠ لیره ده‌بێت، به‌ده‌ل به دراوی بیانی پێنج هه‌زار و ٤٤٢ یورۆ ده‌بێت".