Abdullah Söylemez
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
ئاگری - AA
یاریزانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئاگری، عارف كۆچ كه سه‌ركه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیی گرنگی بۆ توركیا به‌ده‌ستهێناوه له گونده‌كه‌ی خۆی له پێناو پاراستنی توانا جهستهییهكانیدا، دروێنەی گیا دەکات و به‌رد و تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌رزده‌كاته‌وه و به‌و جۆره خۆی بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان ئاماده‌ده‌كات.

عارف كۆچ كه له گوندی ئۆچاركایای سه‌ربه پارێزگای ئاگری ده‌ژی، پیشه‌ی فرۆشتنی سمیت بوو له شه‌قامه‌كاندا و ساڵی 2016 له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی "له شه‌قامه‌وه بۆ ئۆڵۆمپیادهكانی 2016"دا ده‌ركه‌وت.
عارف كۆچ كه له‌ژێر چاودێری راهێنه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ناسراو، موخلیس ئاك باش-دا راهێنانی ئه‌نجامداوه، دووجار بووه‌ته پاڵه‌وانی توركیا.

یاریزانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئاگری، عارف كۆچ تا ئێستا له پێشبڕكێكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش نوێنه‌رایه‌تیی توركیای كردووه و شه‌ش جار نازناوی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌ئێستادا كۆچ له گونده‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وامه له راهێنانه‌كانی و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه ده‌كات كه خه‌ونیان پێوه ده‌بینێت.

عارف كۆچ له گونده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌ژی و هه‌ندێك جار شوانی مه‌ڕه و هه‌ندێك جاریش به داس دروێنەی گیا ده‌کات و قورسایی وه‌ك به‌رد و تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌رزده‌كاته‌وه و به‌م جۆره پارێزگاری له توانا جه‌سته‌ییه‌كانی ده‌كات و بره‌ویان پێده‌دات.
ئاماده‌كارییه‌كانی عارف كۆچ بۆ پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كانی و ئۆڵۆمپیاده‌كان و پاڵه‌وانێتیی 2020ی ئه‌ورووپا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌یه.