پەرلەمانی تورکیا
ئاڵتان تان پەرلەمانتاری بەدەپە پێیوایە تەنیا رێگە بۆ رزگار بوونی تورکیا لەو قەیرانەی تێی کەوتووە، پێویستە پێڕەو لە سیستم و دەستوورێکی تەواو دیموکراسییابە بکرێ.
تان گوتی: "هەرچی زووە پێویستمان بە تورکیایەکی تەواو دیموکراتە، دەبێ پەلە بکرێ لە داڕشتنەوەی دەستوورێکی نوێدا کە ئازادی زیاتر و شەفافیەتی زیاتر بەرجەستە بکا. ئەمەیش بەپەلە بخرێتە بەردەم میللەت."
تان ئاماژەی بە دەزگای هەواڵگری میت دا کە ڕوونکردنەوەکیان داوە و و تێیدا نکوڵیان لەوە کردووە ئاگایان لە کارە تیرۆریسیتییەکەی پاریس هەبێ. تان لەو بارەیەوە گوتی: "لەوێ بەڵگەیەک دۆزراوەتەوە کە ئیمزا و مۆری پێوەیە ، دەبێ بۆ دەرخستنی بێتاوانی خۆت، پێمان بڵێی ئەم ئیمزایە هیکێیە؟ کێ ئەم بەڵگانەی هێناوە یان لە لایەن کێوە دروست کراون؟ ئەگەر نەمانەت نەکرد، کەوایە یاریی بە عەقڵمان مەکە و بڕۆ دوکان و بازاڕت داخە و بڕۆرە ماڵەوە."
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا سەبارەت بەو پرۆژە یاسایەی رێگە بۆ دادگایی کردنی ئەفسەرە پلە بەرزەکانی ناو سوپای تورکیا خۆش دەکا لە دادگای باڵای ئەو وڵاتە، تان گوتی: "کاتێ ئەردۆغان دەکەوێتە ناو دەریاوە، با خۆی بە چڵە دارێکی ڕاستەوە بگرێتەوە. تۆ دێیت و مافی ستەملێکراوانی قۆناغی ٢٨ ی شوبات نادەی، لەولاوە دەچیت هەوڵی رزگار کردنی تۆمەتبارانی ئەرگەنەکۆن و باڵیۆز دەدەی. ١٠ هەزار کورد لە زیندانن کەچی تۆ دیێت و لەگەڵ کەمالیستەکاندا هاریکاریی یەکتر دەکەی، هیچت دەستناکەوێت لەگەڵ کەمالیستەکاندا."