Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا فكری ئشك رایگەیاند "پێویسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاتانی خۆرئاوا وه‌ڵامی ئه‌رێنیی داواكاریی مافی په‌نابه‌رێتیی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سه‌ربه فه‌تۆ نهدەنهوه كه له ناتۆ ئه‌ركیان پێ سپێردراوه. توركیا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه قبووڵ ناكات."
به‌پێی زانیارییه‌كان ئشك له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ كۆبووه‌ته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 62ەمین کۆبوونەوەکانی پەرلەمانتارانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا لە ئیستانبوڵه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئشك وهبیریهێناوهتهوه كه هه‌واڵ هه‌یه له‌سه‌ر داواكاریی مافی په‌نابه‌رێتی له‌لایه‌ن سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانی سه‌ربه فه‌تۆ له‌ناو ناتۆدا له‌وباره‌وه رایگه‌یاندووه،"پێویسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاتانی خۆرئاوا وه‌ڵامی ئه‌رێنیی داواكاریی مافی په‌نابه‌رێتیی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سه‌ربه فه‌تۆ نهدەنهوه كه له ناتۆ ئه‌ركیان پێ سپێردراوه. توركیا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه قبووڵ ناكات. پێویسته به‌باشی له هه‌ستیاریی توركیا بگه‌ن له‌وباره‌وه."
ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاندووه کە له هه‌ستیارییه‌كانی توركیا ده‌گه‌ن و گوتوویه‌تی: "لهسهردانهكهمدا بۆ په‌رله‌مانی توركیا جددییه‌تی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووزم بینی و له‌وباره‌وه پشتگیریی توركیا ده‌كه‌م."
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی رێوشوێنه‌كانی توركیا بۆ رێگریكردن له لێشاوی په‌نابه‌ران له ده‌ریای ئیجه‌وه تاوتوێكراوه و ستۆڵتنبێرگ ستایشی رۆڵی سه‌ربازی توركیای كرد له ده‌ریای ئیجه.