Hemn Osman
22 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2015
ئهدرنه
ئهو پاركهی شاری ئهدرنه کە بهشێك له پهنابهرانی تێدا مابۆوه، لهلایهن پۆلیسهوه چۆڵ كرا.
سەرەڕای ئەوەی پاركەكە لە دوای تاوبارانێك تەڕببوو، بەڵام بەشێكی زۆری پەنابەرانی سووری تیایدا دەمانەوە و چۆلیان نەدەكرد، پۆلیسیش هەوڵی زۆری دا بۆ ئەوەی قایلیان بكات.
گرووپێك لە پەنابەران كە هەوڵیان دەدا لە پاركەكەدا بمێننەوە و چۆڵی نەكەن، رێگریان لەو پەنابەرانەی دیكەش دەكرد كە دەیانویست پاركەكە چۆڵ بكەن، بەو هۆیەوە پۆلیس چووە نێو پاركەكە و ئەو كەسانەی جیا كردەوە كە قایل ببوون و دەیانویست بڕۆن، پاشان ئەوانەشی ئاژاوەیان دەنایەوە لەلایەن پۆلیسەوە سوار مینی پاس كران.
نزیكەی 150 پەنابەر، بەشێكیان بەرەو ئیستانبوڵ و بەشەكەی دیكەشیان بەرەو سارایچی بەڕێ كران.
لەم نێوەندەدا ئافرەتێك باری تەندروستی تێكچوو و بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری رەوانەی نەخۆشخانە كرا.