Salih Baran,Hemın Othman Mohammed
21 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌دیرنه - AA
مزگه‌وتی سه‌لیمیه له شاری ئه‌دیرنه كه به شای ئاسه‌واری بیناسازی تورك-ئیسلام داده‌نرێت به ته‌م داپۆشراوه، ئه‌وه‌یش دیمه‌نێكی جوانی دروستكردووه.
له كاتژمێرەکانی به‌یانیدا پله‌کانی گه‌رما له شاره‌كه‌دا، بۆ ژێر سفر دادەبەزن، به‌و هۆیه‌شه‌وه له هه‌ندێک شوێنی شار ته‌م دروستبوو.
ئه‌دیرنه كه له وه‌رزی زستاندا زۆربه‌ی كاته‌كان ته‌ماویه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌م به‌نێو بینا مێژووییه‌كاندا دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجراكێشیان پێده‌به‌خشێت.
یه‌كێك له‌و بینایانه‌ی كه به هۆی ته‌مه‌وه ده‌بێته جێگەی سه‌رنج مزگه‌وتی سهلیمیهیه كه ناو به‌ناو له‌ناو ته‌مدا ون ده‌بێت.