Yasemin Kalyoncuoğlu
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كدا له ئه‌نقه‌ره، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له پێشهاته‌كانی سووریا كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی له سووریا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنووره‌كانیان بێت، ئه‌وا ئامانجێكی دیكه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامییه بۆ خه‌ڵكی ئه‌وێ و گوتی:
"یه‌كێك له ئاراسته سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێم بۆ رووسیا ئه‌وه‌بوو. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ینێین بۆ ئه‌وه‌یه. چۆن ئارامیی ئێره ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. له عه‌فرین چۆن ده‌سته‌به‌ری بكه‌ین. له ئیدلب چۆن ده‌سته‌به‌ری بكه‌ین. له جه‌رابلوس چۆن ده‌سته‌به‌ری بكه‌ین؟ چۆن ئه‌و 20 میله‌ی سووریا بكه‌ینه‌وه كه به‌ڕێز تره‌مپ ئاماژه‌ی پێكرد به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی نزیكن لێمانه‌وه، چۆن قوڵایی 30-32 كیلۆمەتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین؟ هه‌موو ئه‌و كارانه له پێناو ئه‌وه‌دایه. گه‌رنا ئێمه له سووریا خه‌مێكمان به‌ناوی خه‌می داگیركردن نییه. ئێمه 780 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاكی نیشمانی خۆمانمان به‌سه، به‌ڵام بۆچی هاتووینه‌ته ئێره ئێمه به له‌ده‌ستدانی 20 ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له خاك هاتووینه‌ته سه‌ر 780 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه. ئێمه ده‌وڵه‌تێكی هۆز نه‌بووین. له‌ئێستاشدا ئیمه ده‌وڵه‌تێكی هۆز نین. ئێمه ده‌وڵه‌تێكی كۆماری توركیای بهشكۆین. لێره‌دا رێگه به لێككردنهوهی بچووكترین به‌ش ناده‌ین له خاكه‌كه‌مان. به‌ڕوون و ئاشكرایی ده‌یڵێم. تاكه وڵات كه به ئامانجی مرۆیی له سووریایه توركیایه. ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه حسابات و پرۆژه‌ی دیكه‌یان هه‌یه".