Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاشكرایكرد دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ "به شێوه‌یه‌كی نایاسایی" له ئایاری ٢٠١٨‌دا هه‌ڵبژێردرا، ئه‌ورووپا پشتیوانیی له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی دیموكراسی له‌و وڵاته كرد.
ئیمانوێل ماكرۆن له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاندووه "دوای ئه‌وه‌ی له ئایاری ٢٠١٨ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی نیكۆڵاس مادورۆ هه‌ڵبژێردرا، ئه‌ورووپا پشتگیریی له هێنانهوهدی دیموكراسی ده‌كات. سڵاو له ئازایه‌تیی سه‌دان ڤێنیزوێلی ده‌كه‌م كه له پێناو ئازادییاندا رێپێوان ده‌كه‌ن".