Esin Işık
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
ریزه - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراوه به یه‌په‌گه رایگه‌یاند "(ئه‌مریكا) چه‌كه‌كان به‌پێی ژماره‌ی تۆماری خۆی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌پێی ژماره‌ی تۆماری ئه‌وانه كۆبكاته‌وه ئه‌وا كێشه‌كه‌ی ئه‌وێ گه‌وره‌تر ده‌بێت. من ئه‌وه وه‌ك پێشهاتێكی گرنگ ده‌یبینم".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی 24 TV-360 كه راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرا، سەرکۆمار ئه‌ردۆغان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌باره‌ی بابه‌تی منبج وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له چواری حوزه‌یراندا له ئه‌مریكا كۆبوونه‌ته‌وه و گفتوگۆیان ئه‌نجامداوه و گوتی: "له ئێستادا ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه به‌و به‌رواره‌ی دیاریكراوه ده‌توانین زۆر زیاتر پێشڕه‌وی بكه‌ین و له ئێستاشدا كاره‌كه به‌خێرایی ده‌ڕوات. له‌گه‌ڵ چوونی ئه‌وان بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات ئه‌و كاره ئاسان ده‌بێت، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان داوه. هه‌روه‌ها به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و چه‌كانه به‌پێی ژماره‌ی تۆماری خۆی كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه. ئه‌گه‌ر...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.