Çiğdem Alyanak,Hanife Sevinç,Kaan Bozdoğan,Emin İleri,1 23
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: "دوێنێ چووینه بنج و بناوانیان و تا كۆتایی راویان ده‌نێین و كۆتاییان پێده‌هێنین. ئه‌و تیرۆریستانه ئێستا له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په ده‌ستیان له ده‌ستی یه‌كتر كردووه".
ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی پارته‌كه‌یدا له ناوچه‌ی كچوكچهكمهجهی ئیستانبوڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان له جودی، ته‌ندوره‌ك و قه‌ندیل به‌ره‌نگاری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بوونه‌ته‌وه و گوتی: " دوێنێ چووینه بنج و بناوانیان و تا كۆتایی راویان ده‌نێین و كۆتاییان پێده‌هێنین. ئه‌و تیرۆریستانه ئێستا له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په ده‌ستیان له ده‌ستی یه‌كتر كردووه".
ئه‌ردۆغان به گوتنی "ده‌مه‌وێت بۆتان بخه‌مه روو كه ئه‌و تیرۆریستانه چۆن كار له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په ده‌كه‌ن" داوای له هاووڵاتییان كرد سه‌یری ئه‌و گرته ڤیدیۆییه بكه‌ن كه له سه‌ر شاشه‌ی سه‌كۆكه نمایش كرا و دواتر گوتی: "ئه‌م پیاوه كوردیش نییه به‌ڵام بازرگانی به ناوی خوشك و برا كوردهكانمانهوه ده‌كات. ده‌ڵێت 'له كوردستان ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ده‌په‌ن، به‌ڵام له رۆژئاوا ده‌نگ ناده‌ین به ئاك پارتی و مه‌هه‌په'. من لێره‌وه ده‌پرسم ئایا له توركیا ناوچه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی كوردستانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه كوردستانی زۆر خۆشده‌وێت كوردستان له باكووری عێراقه با بفه‌رمووێ بچێته ئه‌وێ. له وڵاتی مندا خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، ده‌ریای ره‌ش، ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ناوه‌ڕاستی ئانادۆڵو، ئیجه و مارمارا هه‌یه. توركیا رووبه‌ری ٧٨٠ هه‌زار كلیۆمه‌تر چوارگۆشه. هه‌رگیز رێگه به‌وان ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان دابه‌ش بكه‌ن".