گومشهانه
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كۆبانێ كرد له توركیا و ره‌خنه‌ی له خۆپێشانده‌ران گرت و گوتی: "ئه‌مڕۆ رۆژی پێکەوەژیانه."
ئه‌ردۆغان له شاری گومشهانه گوتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا گوتی: "رۆژ رۆژی ئارامی و هه‌ڵسوكه‌وتی هاوسه‌نگییه. داوا له پارته سیاسییه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و به تایبه‌تی هاوڵاتییهكان ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر به هاندانی لایه‌نه‌كان هۆشیاربن. گومانتان له‌وه نه‌بێ ده‌وڵه‌ت ئه‌و رووداوانه كپدهكاتهوه و له توانایدایه باجی بسه‌نێته‌وه. به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ئارامی وڵات تێك بده‌ن هه‌رچی پێویستبێ ده‌كرێ و كراوه. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه هاوڵاتییان په‌نا بۆ ئه‌مانه نابه‌ن و ناكه‌ونه ناو بۆسهوە. له ناخه‌وه باوه‌ڕ به‌وه ده‌كه‌م كه هاوڵاتییان كه‌سی تۆمه‌تبار و بێتۆمهت له‌یه‌كتر جیاده‌كه‌نه‌وه. به‌هۆی رووداوه‌كانه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگە ناده‌ین كورد به‌رامبه‌ر به تورك و تورك به‌رامبه‌ر به كورد ببێ به دوژمن."
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئهمدواییەی كۆبانێ گوتی: "سه‌یر بكه‌ن كێ له دواوه‌ی ئه‌و رووداوانه‌وه‌یه و كێ مه‌دحی رووداوه نایاساییه‌كان ده‌كا، ئه‌وكات به ئاشكرایی تابلۆكه ده‌بینن. كێ هه‌یه له دواوه‌ی رووداوكان؟ په‌كه‌كه هه‌یه و له ژێر سێبه‌ری ئه‌و هه‌ندێك له پارته سیاسییه‌كان هه‌یه. كێی دیکە هه‌یه؟ ئۆپۆزسیۆنی یه‌كه‌می توركیا هه‌یه؟ كێی دیكه هه‌یه؟ هه‌ندێك ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و هێزه ره‌شه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایەتییه‌كان هه‌یه."
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی پڕۆسه‌یه‌ك نییه به ناز و فیز هه‌موار بكرێ. پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی چاوپۆشین نییه له توندوتیژی و وێرانكردن."