كه‌ركوك
كه‌ریم رایگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه كۆتا سێ رۆژه له ناوچه‌كه‌وە پێیانگه‌یشتووه، شه‌ڕ به شێوه‌یه‌كی قورس له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
كه‌ریم به په‌یامنێری ئاژانسی ئادۆڵوی راگه‌یاند، كه تراژیدیایه‌كی مرۆیی له كۆبانێ به‌دیده‌كرێ. له‌وباره‌یه‌وه‌ش داوایكرد توركیا یارمه‌تی و پاڵپشتی پێشكه‌ش بكا.
كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه توركیا وڵاتی "دۆست و دراوسێیە" و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته توركیا به كردنه‌وه‌ی ده‌رگا سنوورییه‌كان رێگه به گه‌یشتنی یارمه‌تی مرۆیی و سه‌ربازیی بۆ كۆبانێ بدا.
كه‌ریم راشیگه‌یاند كه "پێویستە توركیا بیربكاته‌وه كه ئایە رێكخراوی تیرۆرستی داعش ببێته دراوسێی یان په‌یه‌ده؟"
كه‌ریم جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ماوه‌ی دوو ساڵه ئاسایشی ناوچه‌كه له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه ده‌پارێزرێ و له‌م ماوه‌یه‌ش هیچ كاریگه‌ری خراپ نه‌چووەته سه‌ر توركیا و هه‌ر پێشهاته‌یه‌كی نه‌خوازراویش كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر توركیا ده‌بێ.
باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌ر یارمه‌تییه‌كی مرۆیی توركیا بۆ كۆبانێ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له پڕۆسه‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ریی له توركیا.
كه‌ریم راشیگه‌یاند كه رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) ناو به‌ناو هێرش ده‌كاته سه‌ر شاری كه‌ركوك و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه زانیاری هه‌واڵگرییان له‌باره‌ی ئاماده‌كاری داعش بۆسه‌ر باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك ده‌ستكه‌وتووه.
ئەوەشی خستەڕوو بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش و گروپه‌کانی دیکە، هه‌رده‌م له ئاماده‌باشیدان و تا ئێستاش داعش له پلانی هێرشكردنهكانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سنووره‌كانی كه‌ركووكیان باش پاراستووه.