Yusuf Aydın
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
دێنیزلی - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "بێ هیچ وچانێك به‌رده‌وامیمان داوه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له گابار و جودی و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه".
ئه‌ردۆغان له مه‌یدانی دهلیكچناری 15ی ته‌مووزی دێنیزلیو له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمێكی كردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵدا وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئەردۆغان گوتی، "پێشکەوتنی تورکیا لەلایەن ھەموو کەسێکە دەبینرێ و قبوڵ دەکرێ. تەنھا پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن لە بەرامبەر ئەم راستیانە نابینا، نابیست و ڵاڵە. ھەروەکو ١٤ ھەڵبژاردنی رابردوو، لە ھەڵبژاردنی ٣١ی ئاداریش یەک پڕۆژەیان ھەیە، ئەویش ھێرشکردن و بوختان پێکردنە بۆ سەر ئاک پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان. بۆ ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک ناوەستن لە ھەماھەنگی کردن لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکان و تێکدانی وڵات و سکاڵاکردن لە دژی تورکیا لە جیھان".
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه رۆژبه‌ڕۆژ شكۆی دادگای توركیا زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه و گوتی، "هه‌موو رۆژێك متمانه به دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری به‌رزتر ده‌كه‌ینه‌وه كه له پاشکۆکان و فه‌تۆ پاكمان كردوونه‌ته‌وه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتیی پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په گوتی، "ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په، هاوپه‌یمانێتییه‌كی كۆماریمان پێكهێناوه و ده‌چینه هه‌ڵبژاردنه‌وه. ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په، هاوبه‌شیی زۆرمان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانێتیی كۆماریمان پێكهێناوه. ئینشائه‌ڵا 31ی ئادار هه‌موو پێكه‌وه سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌بینین".
ئه‌ردۆغان به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا، "لە ٣١ی ئادار دووبارە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستانی دەست لە مل رێ دەکەن. ئێستا لە ھاوپەیمانی ئەمانە چی ھەیە، لە ھەمان کاتیش پارتێک ھەیە کە بەخێوکراوی رێکخراوی تیرۆریستییە".
سه‌ركۆماری توركیا رووداوه‌كانی گێزیی وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی، "تۆ چی ده‌كه‌یت؟ ئیره‌ش پاریسه؟ له رووداوه‌كانی گێزی و 15ی ته‌مووزدا هه‌مووان وانه‌ی خۆیان وه‌رگرت".
له‌باره‌ی كاره‌كانی پارته‌كه‌یه‌وه له ده ساڵی رابردوودا ئه‌ردۆغان گوتی، "له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا، بواری كارمان بۆ نۆ ملیۆن هاووڵاتیمان ده‌سته‌به‌ركرد".