Günay Nuh,Mohammed Baqi Hussein
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
ئارده‌هان - AA
به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵهوه كه تا دێت كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر ده‌بێت، له‌پاڵ چه‌م و روبارهكاندا، رووی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ئاكتاش-یش به‌ستوویه‌تی.
ده‌ریاچه‌ی ئاكتاش كه له سنووری توركیا-جۆرجیادایه و رووبه‌ری 14 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی ده‌كه‌وێته نێو سنووری توركیاوه، له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری رووبه‌ره‌كه‌ی به سه‌هۆڵ داپۆشراوه.
دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی چڵدر، به شكاندنی سه‌هۆڵی ده‌ریاچه‌كه ئاو بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه هۆشدارییان داوه‌ته هاووڵاتیان به‌سه‌ر رووباره‌كه‌دا نه‌گه‌ڕێن، چونكه چینی سه‌هۆڵه‌كه ته‌نكه.