Barış Gündoğan,1 23
17 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2018
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئێمه راستییه‌كان ده‌بینین. درۆكانتان ئاشكرایه. هه‌موو بارهه‌ڵگره پڕ له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان دیاره. ئیتر درۆی چی ده‌كه‌ن، راستگۆ بن. نه‌بوون. ئه‌وه‌ی كه راستگۆیه له‌گه‌ڵماندا گیانمان به قوربانی بێت، ئه‌وه‌شی كه راستگۆ نییه، با ببوورێت".
سه‌ركۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه رایگه‌یاند: "به پشتگیری دۆسته رۆژئاواییهكانمان ئه‌وان ئه‌و تونێلانه‌یان كردووه‌ته‌وه كه ته‌ناته‌ن بارهه‌ڵگریش ده‌توانێت به نێویاندا بڕوات. كۆگای چه‌ك و تهقهمهنییهكانتان بینیوون هه‌موو جۆره چه‌كێكی لێیه. ئه‌وانه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وێت دۆستمانن ئه‌و چه‌كانه‌یان پێ داون".