Salih Bilici,1 23
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "با پێتان بڵێم ئه‌وان چی ده‌كه‌ن له‌وێ. كۆنتڕۆڵی ئه‌وێ ده‌ده‌نه یه‌په‌گه، په‌كه‌كه. ناكرێت ئیمه به‌وه رازی بین. ئه‌مریكا ده‌ڵێت 'ئێمه ٤٠٠ سه‌رباز به جێ ده‌هێڵین'، فه‌ڕه‌نساش ده‌ڵێت 'ئێمه ٢٠٠ سه‌رباز به‌جێ ده‌هێڵین'. ئه‌م كاره به‌وانه ناكرێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی هاوبه‌شی Kanal 24 و TV 360 له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه قۆناغی په‌یوه‌ندیدار به دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا له‌لایه‌ن توركیاوه گه‌یشتۆته كوێ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به بیری هێنایه‌وه كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما ئه‌و داوایه‌یان له ئه‌مریكا كردووه و گوتی: "گوتمان با له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێكه‌وه له باكوور ناوچه‌یه‌كی ئاوا دروست بكه‌ین و په‌نابه‌رانی سووری كه هاتوونه‌ته توركیا له‌وێ جێگیر بكه‌ین. واتا ئێمه هه‌نگاو ده‌نێین بۆ دروستكردنی یه‌كه، به‌ڵام له رووی هاوكاریی دارایییه‌وه پێویسته ئه‌مریكا یان وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانیمان بكه‌ن. گوتیان 'ئه‌وه زۆر باشه'، به‌ڵام له‌مباره‌یه‌وه هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا. ئێستاش له‌و قۆناغه نوێیه‌دا ناوچه‌یه‌كی ئارام یان هه‌نگاوێكی له‌مجۆره له سنووره‌كانی ئێمه‌دا به قوڵایی ٣٠ کیلۆمه‌تر به دڵنیایییه‌وه پێویسته له‌ژێر كۆنتڕۆڵی توركیادا بێت. ئێمه به‌وه رازی نابین له ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆنتڕۆڵی ئه‌وێ بدرێته یه‌كێكی دیكه. چونكه له‌وانه‌یه هه‌ر چركه‌ساتێك هێرشمان بكرێته سه‌ر. با پێتان بڵێم ئه‌وان چی ده‌كه‌ن له‌وێ. كۆنتڕۆڵی ئه‌وێ ده‌ده‌نه یه‌په‌گه، په‌كه‌كه. ناكرێت ئێمه به‌وه رازی بین. ئه‌مریكا ده‌ڵێت 'ئێمه ٤٠٠ سه‌رباز به جێ ده‌هێڵین'، فه‌ڕه‌نساش ده‌ڵێت 'ئێمه ٢٠٠ سه‌رباز به‌جێ ده‌هێڵین'. ئه‌م كاره به‌وانه ناكرێت. ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام بیر له‌وێ بكه‌نه‌وه ئێمه له‌وێ له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد ئه‌وێ ده‌كه‌ینه ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی و ئێمه‌ش وه‌ك دۆستی ستراتیجی ئێوه با ئارام ببینه‌وه. ئه‌ی ئێمه له ناتۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر نین؟ ئه‌ی وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیجی كه له ناتۆ پێكه‌وه‌ین به‌رامبه‌ر ئێمه ئه‌ركتان له‌سه‌ر شان نییه؟ ئێ مادام ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه یه‌په‌گه 50 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له خاكی سووریای كۆنترۆڵكردووه كه ده‌كاته سه‌دا 27ی خاكی ئه‌و وڵاته و گوتی: "ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی ئه‌وێش بگرینه ده‌ست ئێمه‌یش ئاسووده ده‌بین. ئه‌گه‌رنا ئێمه لێره‌دا ناگونجێت له ئارامیدا بین. ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌سه‌دا 60ی هه‌موو كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی سووریا له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌دایه. به‌تایبه‌تی دێرازۆر، له‌و ناوچه‌یه‌دا كێڵگه‌ی نه‌وت هه‌یه. ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدا بوون، به‌شێكی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه. نه‌وتی خاو ده‌رده‌هێنن، پێكهاته‌یه‌كی ته‌واوی نییه، به‌ڵام به‌كاری ده‌هێنن و به 650-700 دۆلار ده‌یفرۆشن. سهرچاوهكانیشیان به‌تایبه‌تی له‌وێوه ده‌ستده‌خه‌ن. لە به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئێمه وه‌ك توركیا پێویسته ئه‌وه پێشهاتانه به‌ره‌و ئاسایشی زیاتر به‌رین و به شێوه‌یه‌كی باش هه‌نگاوه‌كانمان بنێین".
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا له چ قۆناغێكدایه و چاره‌نووسی ئه‌و چه‌كانه چی به‌سه‌ردێت كه ئه‌مریكا داوێتی به یه‌په‌گه، ئه‌ردۆغان گوتی: "ژماره‌ی تۆماری هه‌موو چه‌كه‌كان لای ئێمه‌یه، باوه‌ڕی ته‌واو به قسه‌كانیان ناكه‌م. ئه‌و چه‌كانه راده‌ستی كێ ده‌كرێن، ئایا راده‌ستی توركیا ده‌كریت یاخود خۆیان وه‌ریده‌گرنه‌وه و ده‌یبه‌ن؟ ئێمه له عێراق ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا هات، شتێكی له‌و شێوه‌یه رووی نه‌دا. ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌تا سه‌رله‌نوێ ئه‌وانه‌یان دایه‌وه به په‌كه‌كه و به هه‌مان شێوه به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. ئێمه دەمانه‌وێت ئه‌وه روو نه‌دات. ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن وه‌رن ئه‌وه بده‌ن به ئێمه، ئێمه به‌وانه ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین. ئێمه چاودێری هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی قۆناغی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له سووریا. تا ئێستا ئه‌و هه‌نگاوانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا بۆ ئاسایشی وڵاتانی ناوچەكە و رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایشی سووریادا بە گرنگ دەزانین. یەكپارچەیی خاكی سووریا بابەتێكە ئێمە هەر لە سەرەتاوە بانگەشەی بۆ دەكەین. هەمیشە گوتوومانە كە دەبێت ئێمە، رووسیا، ئێران، ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش پابەندبن پێیەوە. ئەمەمان لە سۆچی و ئەنقەرە و تاران-یش دووپاتكردەوە. ئەمڕۆش بەو جۆرە بیردەكەینەوە. لە قۆناغی دواتر و دوای قۆناغی دووەمی سۆچی، ئەنقەرە دێت. ئەمانە ناونیشانی رۆژەڤە گرنگەكانی ئێمەن و بەم جۆرە درێژەی پێدەدەین".
لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی هەڵوێستی توركیا لەسەر ئەو چەكانەی ئەمریكا بۆ رێكخراوە تیرۆریستییەكانی دەستەبەركردووە لە سووریا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئەگەر ئەمریكا ئەو چەكانە دەباتەوە ماڵی خۆیەتی، بەڵام ئەگەر نایانباتەوە، با بیدات بەئێمە و دادەنیشین مامەڵەی دەكەین، ئەوەی بەكەڵكمان بێت پارەكەی دەدەین و دەیكڕین. ئەوە بابەتێكی جیاوازە، بەڵام با نەیدەنە تیرۆریستان. بێ پارە ئەمە دەدەن بە تیرۆریستان. هەندێك لەوانە تەنانەت كاتێك بەپارەش داوامان لێ‌كردن، پێیان نەداین. ئەمانە بەبێ پارە دەدەن بە تیرۆریستان و دواتر لە كۆنگرێس و ئەملا و ئەولا دەڵێن ئەوەندە پارەمان خەرجكردووە. فەرموون ئەمە كارەكەی ئێوەیە و ئەوەش ئەنجامەكەیەتی".