Aynur Ekiz
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
زۆنگوڵداك - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "نۆره‌ی قه‌ندیله، نۆره‌ی شنگاله هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدریژی بكاته سه‌ر وڵاتم و هه‌ڕه‌شه بكات، هه‌ركه‌سێك بێت به سه‌ریاندا ده‌ده‌ین".
ئه‌ردۆغان دوێنێ له میتینگی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە شارۆچكه‌ی ئه‌ره‌گلی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد كه له لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه له پارێزگای زۆنگوڵداك ریكخرابوو.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له عه‌فرین چوار هه‌زارو 500 تیرۆریست لە چالاکی خراون و، گوتی: "ئایا هه‌ڵاتوون. ئێستا نۆره‌ی قه‌ندیله، نۆره‌ی شنگاله هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدریژی بكاته سه‌ر وڵاتم، هه‌ڕه‌شه بكات هه‌ركه‌سێك بێت به سه‌ریاندا ده‌ده‌ین. ئیدی ئه‌و توركیایه‌ی جه‌هه‌په نییه. ئیدی توركیایه‌ك هه‌یه كه ئاك پارتی تیایدا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته. ئێمه له‌و پلانانه‌ی کە هه‌یه سه‌رمان له‌به‌رده‌م كه‌سدا دانه‌نه‌واندووه. ئێمه ته‌نیا له به‌رده‌م خودا و له کڕنۆش بردن بۆ خودا سه‌رمان دانواندووه"...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.