Muhammed Boztepe
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، ئیدی له‌ناوچه‌كه‌دا چوونه شاخ بۆ ئاستی سفر دابه‌زیوه. ئه‌مه پێشهاتێكی زۆر گرنگه و جێگای تێڕامانه".
یڵدرم دوێنێ له خوانی به‌ربانگدا له كۆشكی چانكایا، له‌گه‌ڵ مامۆستایانی هه‌ر 81 پارێزگاكه‌ی تورکیادا كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم ئەوەی وه‌بیریهێنایه‌وه كه 24ی ئایاری 2016 رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵێنی داوه تیرۆر له رۆژهڤهكاندا بسڕێته‌وه و گوتی "ئیدی ئه‌م گه‌له له‌گه‌ڵ تیرۆر هه‌ڵسوكه‌وت ناكات. سوپاس بۆ خودا له‌م ئاسته‌دا، ناڵێم سه‌دا سەد، به‌ڵام سه‌روو لەسه‌دا 95 تیرۆر له رۆژه‌ڤی توركیادا سڕاوه‌ته‌وه. تیرۆر بابه‌تی یه‌كه‌م نییه. ئێستا ئابووری و بێكاری زیاتر له رۆژه‌ڤدایه. تیرۆر چووه‌ته ریزی دواتره‌وه. ئه‌مه‌م له وان بینی، له هه‌كاری بینیم، ده‌شته‌كان كراونه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ماڵ و ده‌واره‌كانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ ده‌شت. هه‌موو شوێنێك رازاوه‌ته‌وه. ئومێده‌كان بۆ داهاتوو گه‌شه‌ی سه‌ندووه. به‌تایبه‌ت دوای رێگریكردنی له‌و زیانانه‌ی كه شاره‌وانییه‌كانی تیرۆر به‌و ناوچه‌یان گه‌یاندووه، دوای رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆ تیرۆر، كه وان-م بینی سه‌رسام بووم. هه‌موو شوێنێكی رازاوه‌ته‌وه. جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێش، ئه‌مه چۆن بوو؟ كاتێك سه‌رچاوه‌كان راده‌ستی رێكخراوی تیرۆرستی نه‌كران، چاڵ و چۆڵییهكانیش نامێنن، قوڕ و چڵپاو نامێنێت، ترس و دڵەڕاوکێ نامێنێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.