Kaan Bozdoğan
20 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
سەرکۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند : "ئەو رووداوەی پێی دەگوترێت هاوڕەگەزخوازی لە کتێبی ئێمەدا نییە، بەڵام ئایا لە کتێبی جەهەپەدا هەیە؟ هەیە. لە کتێبی بێچووە ئۆپۆزسیۆنەکەی دیکەدا هەیە؟ هەیە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له لووتكه‌ی ره‌نجی ژناندا كرد كه له‌لایه‌ن رێكخستنه‌كانی ژنانی ئاك پارتییه‌وه سازكرابوو، و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئەردۆغان رایگه‌یاند: "پاکێجێکی کەفالەتی دوو ملیار لیرەمان تەرخان کردووە بۆ خانمانی وەبەرهێن و خاوەنکار".
هیواشی خواست پاکێجه‌ی نوێیه‌كه‌ی پشتیوانی کە هەر لە "کارەوە تا پرۆژە، لە وزەوە تا تەکنەلۆجیا و لە وەرچەرخانی دیجیتاڵەوە تا یەکەی نیشتەجێبوونی گرتووەتەوە"، ببێتە مایەی خێر".
گوتیشی: "لانیکەم بەڕێژەی لەسەدا ٧٥ کەفالەتی پشتیوانی گەنجینەیی بۆ ئەو کۆمپانیایانە دابین دەکەین کە توانای دڵنیاییدانی تەواوەتییان نییە، بەڵام جێمتمانەن".
سەرکۆماری توركیا جه‌ختی له رۆڵی خانمان له وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه و گوتیشی: "هاوشێوەی هەوڵ و کۆششیان لە بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و گەشەسەندنی وڵاتەکەمان، ژنان رۆڵیان هەبووە لەو چاکسازییانەی لەم ٢٠ ساڵەی دواییشدا ئەنجاممان داون".
له‌باره‌ی پرسی سهرپۆشیشهوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "لەم قۆناغەدا جارێکی دیکە دەردەکەوێت کە کێن ئەوانەی مافەکانی ژنان بۆ مەبەست بەکاردەهێنن و ئەوانەشی راستگۆیانە بەرگریی لە مافەکانی ژنان دەکەن".
ئەردۆغان باسی لە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و تاوانه هەرگیز جێگەی قبوڵ نییه نە لە رووی ئیسلامەوە و نە لە رووی مرۆڤایەتییەوە.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری له‌لای كچان و بۆچوونی ئه‌وان له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "ئێمە هەرگیز بە گونجاومان نەزانیوە کچەکانمان بەر لەوەی لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە پێ بگەن و لە رووی یاساییشەوە بەر لەوەی بگەنە قۆناغی پێڕاگەیشتن، هاوسەرگیری بکەن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به هاوڕه‌گه‌زخوازیش دوا و رایگه‌یاند: "ئەو رووداوەی پێی دەگوترێت هاوڕەگەزخوازی لە کتێبی ئێمەدا نییە، بەڵام ئایا لە کتێبی جەهەپەدا هەیە؟ هەیە. لە کتێبی بێچووە ئۆپۆزسیۆنەکەی دیکەدا هەیە؟ هەیە".