Heman Hussein Yaseen
19 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2022
ههولێر - AA
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، مەمەد مەولود یاقوت کردووە.
لە تویتەکەیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئهوهیشی خستووهتهڕوو كه وێرای پیرۆزباییکردن لە کۆنسوڵی گشتی تورکیا له هەولێر بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، ھاوکات باسی گرنگی و بایەخی پەیوەندییە فەرھەنگی و مێژوویەکانی نێوان ھەردوولا کراوە.