Salih Bilici
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی توندی له جه‌هه‌په گرت له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په و گوتی: "هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌دا كردووه كه ههوسارهكهی به‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستییهوهیه. له كوێوه ئه‌مه ده‌زانین؟ له لێدوانه‌كانی ئه‌وانه‌ی قه‌ندیله‌وه ده‌زانین".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كاڵابای كێچیۆرهن له میانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ژمارەیەک پڕۆژه‌دا، وتارێكی پێشكه‌ش بە هاووڵاتییان كرد.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له كردنه‌وه‌ی خاڵی فرۆشتنی بهروبوومە كشتوكاڵییه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نرخه‌كان بۆ نزیكه‌ی نیوه دابه‌زیون و گوتی: "به‌مانه‌شه‌وه ناوه‌ستین، ده‌ست ده‌خه‌ینه پێداویستییه‌كانی پاككه‌ره‌وه‌ش".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانه‌وه گوتی:
"ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه شاره‌وانی بێت، له‌م بابه‌ته‌دا هیچ كه‌س ناتوانێت ئاو بكات به‌ده‌ستی ئێمه‌دا، شاره‌وانی كاری ئاك پارتی-یه. له ناوچه‌ی كێچیۆرهن-یش سندوقه‌كان ده‌ته‌قێنینه‌وه و له‌گه‌ڵ مه‌همه‌ت ئۆزهاسهكیی براماندا شاره‌وانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. له شاره‌كه‌دا ئۆزهاسهكی و له كێچیۆرهن له‌گه‌ڵ ئاڵتنۆكی برامان به‌رده‌وام ده‌بین. ئه‌مه به‌سه؟ نه‌خێر. گه‌وره شاره‌وانیی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه شارۆچكهكانیدا لهیهكدهدهین".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا هەروەها گوتی: "به هاوپه‌یمانی جمهور له‌م رێگایه‌دا رێ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین. پشتیوان به‌خوا تا ناو گۆڕ به‌رده‌وام ده‌بین نه‌ك تا ئه‌وه‌نده‌ی كارمان پێی بێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌خنه‌ی توندی له جه‌هه‌په گرت له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په و گوتی: "هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌دا كردووه كه ههوسارهكهی به‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستییهوهیه. له كوێوه ئه‌مه ده‌زانین؟ له لێدوانه‌كانی ئه‌وانه‌ی قه‌ندیله‌وه ده‌زانین".