Muhammed Boztepe
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند "له‌ناو توركیادا كه‌سانێكمان ده‌ستگیركرد، ئه‌وانه‌ی پێش هه‌فته‌یه‌ك هه‌وڵیاندا ته‌ڵه بۆ توركیا دابنێن. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه له ده‌ره‌وه‌ی سنوور هه‌ركه‌سێك فه‌رمانی پی دابن، ئه‌وانه له لایه‌ن جهندرمهكانمانهوه ده‌ستگیركران".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن له ئه‌نقه‌ره، سولەیمان سۆیڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌سانێك به‌نیازی رێپێوانن بۆعهبدوڵلا ئۆجه‌لان كه له زیندانه و گوتی: " كه‌سانێك پێش هه‌ڵبژاردنیان به هه‌ل زانی 'په‌رله‌مانتاران به‌نیازن له هه‌ندێک شوێنی توركیا رێپێوان بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی ئاپۆ له زیندان'... دوێنێ گوتم پێیان ناخۆش بوو، ئه‌مڕۆش كه‌سانێك له شه‌قامی ئیسقلال رێپێوانیان ساز ده‌كرد. دوێنێ گوتم 'ئه‌وه‌ی رێگه به ئێوه بدات رێپێوان بكه‌ن پیاو نییه'. ده‌ی با رێپێوان بكه‌ن ده‌ی با بتان بینم".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌وه‌ی وهبیرهێنایهوە کە له ساڵانی نێوان 1999 بۆ 2000 و قۆناغی دوای ئه‌وه 15 هه‌زار چه‌كداری رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له شاخ بوون و گوتی: "ئێستا 700 كه‌س ماوه. هیچ خه‌متان نه‌بێت ئه‌و 700ش له شوێنی خۆیان له‌ناوده‌به‌ین. خه‌باتێكی گه‌وره ده‌كه‌ین، هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ین".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو گوتیشی: "له‌ناو توركیادا كه‌سانێكمان ده‌ستگیركرد، ئه‌وانه‌ی پێش هه‌فته‌یه‌ك هه‌وڵیاندا ته‌ڵه بۆ توركیا دابنێن. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه له ده‌ره‌وه‌ی سنوور هه‌ركه‌سێك فه‌رمانی پی دابن، ئه‌وانه له لایه‌ن جهندرمهكانمانهوه ده‌ستگیركران. هیچ هه‌لێك ناده‌ین به ده‌سته‌وه. به‌و توانایه‌ی هه‌مانه خوای گه‌وره هاوكارمان ده‌بێت. چونكه راستگۆین له نیازماندا. به هه‌وڵێكی زۆر خه‌بات ده‌كه‌ین".