Yusuf Aydın Deniz
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك لقی پارێزگاكانی ئاك پارتیدا پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند: "یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن دوای ئه‌مه له حوزه‌یرانی ٢٠٢٣دا ئه‌نجامده‌درێت. تا ئه‌م به‌رواره، له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك كاری گشتگیر ئه‌نجامده‌ده‌ین. ئیشه‌ڵڵا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی چوار ساڵی داهاتوودا، به جۆش و خرۆشی رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه و به ئه‌زموونێك كه ده‌گاته نزیكه‌ی ٢٢ ساڵ، وه‌ك ئاك پارتی-یه‌كی زۆر جیاوازتر، له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا ده‌رده‌كه‌وین".
گوتیشی: "سوپاس بۆ خوا تیمێك كه هه‌وێنه‌كه‌ی پته‌و و ته‌ندروست بێت ده‌رده‌كه‌وێت كه باوه‌ڕدار، ره‌وشتبه‌رز، پڕبه‌رهه‌م و باشه. خوا یار بێت ئه‌م پارته له چاره‌كه سه‌ده و نیو سه‌ده‌ی داهاتووشدا خزمه‌تی ئه‌م گه‌ل و وڵاته ده‌كات".
ئه‌ردۆغان داواكارییه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك لقی پارێزگاكانی پارته‌كه‌ی كرد و، رایگه‌یاند: "داواتان لێده‌كه‌م به بێ فیڕۆدانی كات هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ شاره‌كانتان خێرا خۆتان بگه‌یه‌ننه هه‌ر یه‌ك له‌و برایانه‌مان كه له ٢٠٠١ه‌وه تا ئه‌مڕۆ له پارته‌كه‌ماندا ئه‌ركیان هه‌بووه یان لایه‌نگری بوون. داوا ده‌كه‌م دڵی ئه‌و برایانه‌مان رابكێشنه‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌یان هه‌یه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه، گرنگتر له‌وه داواتان لێ ده‌كه‌م په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان مه‌پچڕێنن".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی توانای هه‌ڵگرتنی باری پیرۆزی ئه‌و كۆڵبهریهی نییه كه هه‌ڵمان گرتووه، بێئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئاگاداركردنه‌وه بێت با ئاڵاكه بداته ده‌ست هاوخه‌باتێكی دیكه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌و به‌ڵێنانه كرد كه پارته‌كه‌ی له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌یده‌ن و، رایگه‌یاند: "هیچ كات له پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان پاڵمان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵێنه‌كانمان پشتگوێ نه‌خستووه و نكۆڵیمان له به‌ڵێنه‌كانمان نه‌كردووه. ته‌ماشا بكه‌ن له ئێستاوه ده‌ستیان كردووه به نكۆڵی. زۆر به‌ڵێن كه داویانه له ئێستادا وه‌ك ئه‌وه‌ی نهیاندابێت ده‌ستیان كردووه به قسه‌كردن. له دیموكراسیدا چی پێویست بكات په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و ئه‌ندامانی ئاك پارتی به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌ركه‌كانیان له پێناو گه‌لدا. له‌و پێناوه‌دا رێگای له شه‌ڕدا وه‌ستان و له خێردا هه‌نگاونان ده‌گرینه به‌ر".
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له ئۆپه‌راسیۆنی چنگ كرد و، رایگه‌یاند: '' هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندی كۆنسوڵخانه‌كه‌مان له هه‌ولێر، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان چه‌ند ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه"
گوتیشی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له چیا سه‌خته‌كان، له ده‌شته رێكه‌كان كه رێك ده‌كه‌ونه ئه‌ودیوی سنووره‌كانمان، رێگریی له تیرۆریستان بكه‌ین و هێڵێكی ئه‌منیی درووست بكه‌ین. كاتێك كه له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا، ئیشه‌ڵڵا پرسێكمان به‌ناوی قه‌ندیل نامێنێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''به هیچ به‌هانه‌یه‌ك كون ناكه‌ینه كه‌شتی توركیا و، درز ناكه‌ینه قهڵاكهیهوه''.
سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت پێداگیرن له‌وه‌ی رێڕه‌وی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات هەڵوەشێنینەوە".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌دوای قۆناغی پێكه‌وه‌نان و مه‌شقكردن، له نیسانی٢٠٢٠دا ده‌توانین ئه‌م سیستەمانه به‌شێوه‌ی چالاك به‌كاربهێنین".