Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی لقه‌كانی ئاك پارتیدا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌دوای قۆناغی پێكه‌وه‌نان و مه‌شقكردن، له نیسانی٢٠٢٠دا ده‌توانن سیستەمی S-400 به‌شێوه‌ی چالاك به‌كاربهێنین. گوتی: "F-35مان ناده‌نێ؟ ده‌ی باش، ببوورن، ئێمه له‌وباره‌یه‌شه‌وه دیسان رێكاره‌كانمان ده‌گرینه‌به‌ر، بۆ شوێنی دیكه ده‌گه‌ڕێینه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا هێشتا نزیكترین، به‌هێزترین، پێداگیرترین و له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌تواناترین دۆستی كاندیده بۆ ئه‌ورووپا. هیوای خواست هه‌رواش بمێنینه‌وه. گوتی: "به‌ڵام با هه‌مان نیازپاكی له ئه‌ورووپییه‌كانیش ببینین. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك لێمان بێنه پێش ئێمه ١٠ هه‌نگاو لێیان ده‌چینه پێش".
ئه‌ردۆغان بڕیاره‌كه‌ی دوێنێی بانكی ناوه‌ندی به خاڵی وه‌رچه‌رخان و گرنگ زانی و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌بینی هه‌ڵاوسان به خێرایی ده‌ستی كردووه به كه‌مبوونه‌وه. دوێنێ بانكی ناوه‌ندیی سووه‌كانی دابه‌زاند. چی بوو؟ ژێر ئاو كه‌وتین، ته‌واوبوو، هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ زه‌وی یه‌كسان بوو؟ بازاڕه‌كان ئێجگار ئاسایی پێشوازییان لێ‌كرد. (دابه‌زاندنی سو‌و له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه) هێشتا ئه‌مه به‌س نییه. پێویسته تا كۆتایی ساڵ ئه‌مه پله به پله به‌رده‌وامیی هه‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو گرت و گوتی: "تا ئه‌و ئاسته‌ی كه گوتاره‌كه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌لارێدا به‌رێت، درۆده‌كات. ته‌ماشاكه، بزانه ئه‌مساڵیش چۆن گوتارێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌م. (كڵچدارئۆغڵو) كۆرسی گرتووه به‌وه‌ی كه ده‌ڵێ تاكڕه‌ویی، تاكڕه‌ویی. گوایه ئه‌و تاكڕهوییهش من ده‌یكه‌م. ئێمه تاكڕه‌ویی له‌ئێوه‌وه فێربووین، به‌ڵام ئێمه تاكڕه‌و نیین".