Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
عه‌نتاب - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "چووی موسڵمانه بێگوناحهكانت دیتۆته‌وه له كاتی په‌رستشدا و به چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستت ده‌ستڕێژت لێ كردوون. بێڕه‌وشت، تۆ رێگا ئاسانهكهت هه‌ڵبژاردووه. وەک موسڵمان هەرگیز سەر دانانەوێنین، بەڵام هەرگیز دانابەزێین بۆ ئاستی نزمی ئەوان".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له گۆڕه‌پانی دیموكراسی له شاری عه‌نتاب گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كێ له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانه با بێته مه‌یدان و ئاشكرای بكات، گوتی: "كێ له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانه كێ پشتی كاندیدی سه‌رۆك شاره‌وانی كام ده‌گرێت و كێ ناوی ئه‌ندامانی كام پارت ده‌خاته ناو لیستی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی با بێته مه‌یدان و بیڵێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی دەنگۆکان سه‌باره‌ت به مەنسور یاڤاش-ه‌وه گوتی: "هەموو بەڵگەکان ئاشکرا کران، ئیتر هیچیان نەما تا بیشارنەوە".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ندا سێ هاووڵاتی توركیا برینداربوون. گوتی: "ئه‌و بكوژه رایگه‌یاندووه وڵات و گه‌ل و خودی من له‌گه‌ڵ هه‌موو موسڵمانان بكاته ئامانج. ئه‌گه‌ر هه‌موو شوێنێك بۆمب بێت ده‌توانیت چی بكه‌یت. چووی موسڵمانه بێگوناحهكانت دیتۆته‌وه له كاتی په‌رستشدا و به چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستت ده‌ستڕێژت لێ كردوون. بێڕه‌وشت، تۆ رێگا ئاسانهكهت هه‌ڵبژاردووه. وەک موسڵمان هەرگیز سەر دانانەوێنین، بەڵام هەرگیز دانابەزێین بۆ ئاستی نزمی ئەوان".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌مان هه‌ڵوێستی مه‌بده‌ئیان ده‌بێت به‌رامبه‌ر مه‌رگی هه‌ر مرۆڤێكی بێ تاوان بێ جیاوازی ره‌گه‌ز، باوه‌ڕ و شێوازی ژیانی.
ئه‌ردۆغان سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهۆی به سته‌مكار له قه‌ڵه‌م دا و گوتی: "ئه‌گه‌ر له جیهاندا گه‌ڕان بۆ وڵاتێك كه سته‌م بكات، ئه‌وا ئیسرائیل ئه‌و وڵاته‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی تیرۆر هه‌بێت ئه‌وه ئیسرائیله. ئەو دزە هەیە کەسی یەکەمە لە ئیسرائیل، ئەوەی دادگایی دەکرێت، ئەو سەرۆکوەزیرانەیان هەیە بەهۆی هەموو گەندەڵییەکەوە دادگایی دەکرێت، کوڕەکەی ئەو تویت دەکات دەڵێت، 'ئیستانبوڵ پایتەختی بیزەنتیەنییەکانەو شارێکی مەسیحییە'. ئەی بێ ئەخڵاق، ئێوە تەواوی فەڵەستینتان داگیر کرد".
