İlkay Guder,Muhammet Ali Kemal
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2017
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به کردنە ئامانجی بنکه‌یه‌کی ئاسمانیی رژێمی سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌رێگه‌ی چه‌که کیمیاوییه‌کانه‌وه ئه‌نجامیداوه، ئه‌م هه‌نگاوه به کارێکی ئه‌رێنیی ده‌زانین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆمەڵە پرۆژه‌یەک له پارێزگای هاتای، ژماره‌یه‌ک روونکردنه‌وه‌ی گرنگی دا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "لە جیهانێکدا کە منداڵان بەشێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن، کەس مافی ئەوەی نییە هەست بە ئاسایش و ئارامی بکات. دوای ئەم رووداوانە هەموو کەس لەدەرەوەی ویستی خۆی چاو بە پشک و شوێنی خۆیدا دەخشنێتەوە. نابێت هیچ لایەنێک هەوڵ بدات ئەو تاوانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و منداڵ دەکوژێت لەژێر پەردەی بەرەنگاربوونەوەی داعش داپۆشن. تراژیدیایەکە کە لەژێر پەردەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا داناپۆشرێت".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به کردنە ئامانجی بنکه‌یه‌کی ئاسمانیی رژێمی سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، رایگه‌یاند: ''ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌رێگه‌ی چه‌که کیمیاوییه‌کانه‌وه ئه‌نجامیداوه، ئه‌م هه‌نگاوه به کارێکی ئه‌رێنیی ده‌زانین. به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌نده به‌سه؟ من پێموایه به‌س نییه''.
سه‌رکۆماری تورکیا راشیگه‌یاند: "ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە بەبێ حیساب و کیتابێک هەنگاو بنرێت بەئاراستەی وەرگرتنی ئەنجامی جدی بۆ پاراستنی خەڵکی زوڵملێکراوی سووریا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌گه‌ر کاتی هه‌بوو ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌و بریندارانه ده‌کات که به‌هۆی هێرشه کیمیاوییه‌که‌وه برینداربوون و له‌ئێستادا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشکیی وه‌رده‌گرن، راشیگه‌یاند: ''سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری ئه‌و مناڵ و هاووڵاتییانه سڤیلانه ده‌که‌م که توانیویانه لهژیانندا بمێننه‌وه و که‌سوکاریان گیانی له‌ده‌ستداوه. به‌روونی ده‌یڵێم لە جیهانێکدا کە منداڵان بەشێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن، کەس مافی ئەوەی نییە هەست بە ئاسایش و ئارامی بکات. دوای ئەم رووداوانە هەموو کەس لەدەرەوەی ویستی خۆی چاو بە پشک و شوێنی خۆیدا دەخشنێتەوە''.
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''نابێت هیچ لایەنێک هەوڵ بدات ئەو تاوانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و منداڵ دەکوژێت لەژێر پەردەی بەرەنگاربوونەوەی داعش داپۆشن. تراژیدیایەکە کە لەژێر پەردەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا داناپۆشرێت. ئه‌و هێرشه دڕندانانه‌ی له‌لایه‌ن رژێم و ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستییانه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه به‌کارده‌هێنرێن، وه‌ک په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، ئه‌نجامده‌درێن، هیچ ره‌وایه‌تییه‌ک و به‌هانه‌یه‌کیان نییه و له‌گه‌ڵ ویژداندا نایه‌نه‌وه یه‌ک. ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که له‌گه‌ڵ کوژرانی هه‌ر مرۆڤێکی بێتاواندا له سووریا و عێراق، ویژدانی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌مرێت".