Tayfun Salcı,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
له‌نده‌ن - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران، رایگه‌یاند "به‌بڕوای من ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له نێوان ئۆباما و ئێران‌دا هاوێژرا، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو، هه‌نگاوێك بوو بۆ ئاشتی، به‌ڵام ئێستا له رێگه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و ئاشتییه‌وه، دووباره قۆناغێكی پڕكێشه له ناوچه ده‌ستپێده‌كات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شدارییكردنی له به‌رنامه‌ی Hard Talkدا له كه‌ناڵی بی بی سی، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێی وایه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران، كارێكی درووست نییه و گوتی: "به‌ر له هه‌موو شتێك، به‌رده‌وامیی له نێوان وڵاتاندا بنه‌مایه، جا به‌تایبه‌ت ئه‌مه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بێت، گره‌نتی به‌رده‌وامییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه. ئه‌مریكا، ئێران و له‌پاڵ ئه‌واندا پێنج وڵاتی دیكه، رێككه‌وتنیان ئه‌نجامداوه، واژوویان كردووه. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ئه‌و واژووانهوه كه كراون، پلانی كاری هاوبه‌ش هاته ئاراوه. پێویسته پارێزگاریی له‌و پلانی كاری هاوبه‌شه بكرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پێشبڕكێیه‌كی پڕچهكبوون ده‌ستپێبكات یان نا، ئه‌ردۆغان گوتی: "ته‌ماشاكه‌ن، ئه‌مریكا پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌كی بۆ سووریا نارد، دوو هه‌زار فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر چه‌كی نارد. ئه‌م چه‌كانه بۆچی هێنرانه ئه‌وێ؟ پێشبڕكێیه‌كی پڕچهكبوون له ئێستادا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ناوچه‌كه درێژی پێده‌درێت و ئه‌مه به مانای ئه‌وه دێت كه ئه‌مریكا له میانی پێشبڕكێی پڕچهكبوونهكهدا،٢٠ هه‌ستیاریی پشتگوێ خستووه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "به‌بڕوای من ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له نێوان ئۆباما و ئێران‌دا هاوێژرا، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو، هه‌نگاوێك بوو بۆ ئاشتی، به‌ڵام ئێستا له رێگه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و ئاشتییه‌وه، دووباره قۆناغێكی پڕكێشه له ناوچه ده‌ستپێده‌كات. ئیتر ئێمه له نیگه‌رانیی ئه‌مه‌دا ده‌بین و به درووستی بڵێم، ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه په‌سه‌ند ناكه‌ین و پێشمان هه‌نگاوێكی درووست نییه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌وانی تووشی نائومێدیی كردووه یان نا گوتی:
"ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه به دروست نازانین، بێگومان ئه‌مه سه‌رسامییه‌ك لای ئێمه دروست ده‌كات. چونكه ئێمه لایه‌نگری ئاشتیی ناوچه‌كه‌ین. ئێمه هه‌ر هه‌نگاوێك كه ئاشتی بخاته مه‌ترسییه‌وه له ناوچه‌كه‌دا، به‌هه‌ڵه‌ی ده‌زانین. ئێستاش ئه‌م هه‌نگاوه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا، هه‌رگیز پێی رازی نین".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئه‌نجامداوه و گوتی: "ئه‌وان شتێكی له‌م جۆره قبووڵناكه‌ن. ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی باش نییه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ساتێك زووتر هه‌نگاو به‌ره‌و ئاشتی بنرێت. ئه‌گه‌ر هه‌نگاو به‌ره‌و ئاشتی نه‌نرێت، ئایندهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به كێشه‌ی جددی دووگیانه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێویسته وڵاتانی رۆژئاوا چاو به هه‌ڵوێسته‌كانیاندا له‌وباره‌وه بخشێننه‌وه و رایگه‌یاند كه نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی وڵاتانی رۆژئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا له سووریا، ئه‌نجامی خراپتریان لێبكه‌وێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بتوانرێت رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران رزگاربكرێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی:
"وڵاتانی دیكه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مریكایان قبووڵ نییه. ده‌ڵێن ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكامان قبووڵ نییه. ئێمه پابه‌ند نابین پێیه‌وه. به‌م جۆره روونه. ئێستا له ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا چه‌ند چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه؟ هه‌موویان چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌یه، به‌ڵام له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر جیهان، نایانه‌وێت ئه‌وانه‌ی دیكه ببنه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ده‌زانن. ناكرێت له‌مه تێبگه‌ین و ئێمه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتیی جیهان ده‌بینین".