Hemn Osman
06 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2015
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ری پێكانی ئه‌و فڕۆكه رووسیه هه‌بوو كه ئاسمانی توركیای به‌زاند و گوتی: زۆر نیگه‌رانین له بابه‌ته‌كه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش جۆرێكه له ئاگادار كردنه‌وه.
له میانه‌ی به‌شداری كردنی له كۆنفرانسێكدا له وڵاتی شیللی، كیری بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و گوتی: "ئه‌گه‌ری به‌رپه‌رچدانه‌وه و پێكانی ئه‌و فڕۆكه رووسیه هه‌بوو كه ئاسمانی توركیای به‌زاند. زۆر نیگه‌رانین له‌و بابه‌ته. ئه‌وه‌ش جۆرێكه له ئاگادار كردنه‌وه.
كیری، ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه رووسیا به‌رپرسیاره له هه‌ڵسوكه‌وت كردن به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ستاندارته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا، رۆژی شه‌ممه، 3ی تشرینی یه‌كه‌م، كاتژمێر 12:08 خولهك له باشووری ناوچه‌ی یایڵهداغی هاتای ئاسمانی توركیای به‌زاند، توركیاش دوو فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 16ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد و كۆتایی به پیشێلكارییهكه هێنا.