İlkay Güder
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گه‌شتێك بۆ كیشوه‌ری ئه‌فریقا ئه‌نجامده‌دات کە هه‌ریه‌ک له وڵاتانی جه‌زائیر، مۆریتانیا، سه‌نیگال و مالی لەخۆ دەگرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، گه‌شته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ کیشوەری ئه‌فریقا له 26ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ 2ی ئازار ده‌بێت و سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی جه‌زائیر، مۆریتانیا، سه‌نیگال و مالی ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دیدار و كۆبوونهوهکانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌دا، ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا لەگەڵ ئەو وڵاتانە و پێشهاته‌كانی جیهان به‌گشتی تاوتوێ بكات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان بە دووه‌م سه‌ردانی بۆ ئه‌فریقا دادەنرێت له‌وەتەی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری وه‌رگرتووه.
لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیدا بڕیاره 26ی شوبات ئەردۆغان بگاتە جەزائیر.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه 28ی مانگ ئه‌ردۆغان بگاته مۆریتانیا و دواتریش سه‌ردانی سه‌نیگال بكات.
لە دوا وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان سەردانی وڵاتی مالی دەکات.