İsmail Şen,Hemın Othman Mohammed
22 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
ئه‌لعەزیز- AA
باخچه‌كانی قه‌یسی له كه‌ناراوی ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی كاراكایا له شارۆچكه‌ی باسكیل سەربە پارێزگای ئه‌لعەزیز كه یه‌كێكن له گه‌وره‌ترین باخچه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی قه‌یسی توركیا، له‌گه‌ڵ ره‌نگی وه‌رزی پاییز جوانییه‌كی جیاوازیان هه‌یه.

ئه‌لعەزیز له توركیا دوای ماڵاتیا و مێرسین له پله‌ی سێیه‌مدایه له به‌رهه‌مهێنانی قه‌یسی ته‌ڕدا كه له زیاد له ملیۆنێك دره‌ختی قه‌یسی كه له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی 100 هه‌زار هێكتار زه‌وی چێنراون ساڵانه نزیكه‌ی 60 هه‌زار تۆن قه‌یسی به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
له‌و به‌رهه‌مانه‌ش 80 له‌سه‌دی له باخچه‌ی گونده‌كانی كه‌نار ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی كاراكایای باسكیل به‌رهه‌مده‌هێنرێت كه تیایاندا هه‌زاران دره‌ختی قه‌یسی له وه‌رزی پاییزدا ئاوێته‌ی جۆره‌كانی ره‌نگی سه‌رد و سه‌وز بوون و له‌گه‌ڵ ره‌نگی شینی ده‌ریاچه‌كه‌دا دیمه‌نی بێ هاوتایان دروستكردووه.

به‌رهه‌مهێنه‌رانی قه‌یسی كه له وه‌رزی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیاندا له گه‌رمای پڕوكێنهردا ماوه‌یه‌كی زۆر كار ده‌كه‌ن، هیلاكی ئه‌و كاتانه‌یان له‌نێو دیمه‌نه قه‌شه‌نگه‌كانی نێو باخچهكانیاندا ده‌ڕه‌وێننه‌وه كه له پاییزدا ئاوێته‌ی ره‌نگه‌كان بوون.
عه‌لی یوسف كورد كه بهرههمهێنهرێكه له گوندی شێخ حه‌سه‌ن، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، به‌رهه‌می قه‌یسی به‌رهه‌مێكه هیلاكی و كۆششی زۆری ده‌وێت.
عەلی یوسف كورد باسی له‌وه كرد كه ئه‌و قه‌یسیه‌ی له وه‌رزی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م بهزهحمهتێكی زۆر كۆی ده‌كه‌نه‌وه به ته‌ڕی و به وشكی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له وه‌رزی پاییزدا له‌نێو دیمه‌نی جوانی باخچهكانیاندا ئه‌و هیلاكی و ماندوویهیان ده‌ڕه‌وێته‌وه.