Aynur Ekiz,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی كاندیدانی ئاك پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2019ی حكوومه‌ته خۆجێییه‌كان، كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 24ی تشرینی دووه‌م له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی خه‌لیجی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و كاندیدانه‌ی ئاك پارتی كه بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی 2019 ناویان یه‌كلاییبووه‌ته‌وه، ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرێت. بڕیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 24ی تشرینی دووه‌م له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی خه‌لیجی ئیستانبوڵ كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی ئه‌و كاندیدانه به‌ڕێوه‌بچێت.
دوێنێ گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناساندن به سه‌رۆكایه‌تیی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كاندیدی 40 ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كه‌ن.