Safvan Allahverdi
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا، پێكدادانه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان ئازه‌ربایجان-ئه‌رمینیای سەرکۆنە كرد و داوای له لایه‌نه‌كان كرد رێگای ئاشتیی بگرنه‌به‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رمینیا بۆردومانی ئازه‌ربایجانی كرد و هه‌وڵی دا هێرش بكاته سه‌ری، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌توندی سەرکۆنەی پێكدادانی نێوان لایه‌نه‌كان كراوه و هاتووه ''داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ واز له به‌كارهێنانی هێز بهێنن، بۆ به‌رگرتن له هه‌ڵكشانی زیاتری توندوتیژیی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌نێوانیاندا دروست بكه‌ن و پابه‌ندی ئاگربه‌ست بن''.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌مریكا وه‌ك هاوسه‌رۆكی رێكخراوی هاریكاریی و ئاسایشی ئه‌ورووپا پێداگره له‌سه‌ر هاوكاربوون بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی ناوچه‌ی شاخاوی كاراباغ له‌نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیادا.
پێرێ یه‌كشه‌ممه، سوپای ئه‌رمینیا له ناوچه‌ی تۆوز تۆپبارانی پێگه‌كانی ئازه‌ربایجانی كرد و هه‌وڵی هێرشكردنی دا، به‌ڵام كاتێک سوپای ئازه‌ربایجان بهرپهرچیدایهوه زیانی گیانیی لێكهوتهوه و پاشه‌كشه‌ی كرد.
له پێكدادانەکەدا چوار سه‌ربازی ئازه‌ربایجان گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان پله‌ی ملازمی یه‌ك بوو، چواری دیكه‌یش برینداربوون.
سوپای ئازه‌ربایجان-یش پێگه، وێستگه‌ی راداری سه‌ربازیی، كۆگای ئۆتۆمبێل، تانك و زرێپۆشه‌كانی سوپای ئه‌رمینیای بۆردومان كرد.