Çiğdem Alyanak,Muhammet Ali Kemal
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
ئیستانبوڵ – AA
ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا "مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چامڵجا" له ئیستانبوڵ ده‌كرێته‌وه كه به‌ردی بناغه‌ی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دانراوه، گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی توركیایه و به شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه كه له یه‌ك كاتدا جێگای ٦٣ هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه دوای نوێژی هه‌ینی به هاتنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ر له رێوڕه‌سمه‌كه كه بڕیاره ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی حكوومی و بیانی به‌شداری تێدا بكه‌ن، له كاتژمێر ٠٩:٣٠هوه مامۆستایانی ئایینی سڵاوات له مزگه‌وتی چامڵجای گه‌وره لێده‌ده‌ن و به درێژایی رۆژ قورئانی پیرۆزی تیادا ده‌خوێنن.