İsmet Karakaş,Muhammet Ali Kemal
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ ٥٣ مفه‌وه‌ز له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌دا ده‌ركراوه كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئیمامه‌كانیان له فه‌تۆ له په‌یوه‌ندییدا بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه ٤٨ له گومانلێكراوه‌كان له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن و كاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی گومانلێكراوه‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌وه درێژه‌ی هه‌یه.