Fahrettin İbrahim
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "جارێكی تر هه‌ڵوێستی سوورمان له‌باره‌ی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پێی گه‌یشتووین له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات و نه‌خشه‌رێگه‌ی منبج به خێرایی، بۆ پاراستنی پێگه‌ی ئێستای ئیدلب، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه".
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا كۆتایی هات.
كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی كۆماریی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجام دراو ٥ كاتژمێری خایاند.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ركرا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "جارێكی تر هه‌ڵوێستی سوورمان له‌باره‌ی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پێی گه‌یشتووین له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات و نه‌خشه‌رێگه‌ی منبج به خێرایی، بۆ پاراستنی پێگه‌ی ئێستای ئیدلب، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا رایگه‌یاندووه: "جارێكی تر بانگه‌وازه‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ بڕینی پاڵپشتییه ده‌ره‌كییه‌كان له ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی و تیرۆریستان، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی بوونی به‌هێزی بێ دابڕانی به‌ره‌نگاری ته‌واوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا هاتووه: "له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاری تیرۆردا له سنووره‌كانی باشوورمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنووری جه‌ختكراوه‌ته‌وه و وه‌ستان له‌سه‌ر ڕێوشوێنه ته‌واوكاره‌كان دژ به‌و كارانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی خۆشگوزه‌رانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌دات له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، هاوكات به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڕوانینه كاری ته‌واوی داموده‌زگاكان كه له‌م باره‌یه‌وه هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای خۆیان داوه بێ كه‌موكورتی".
له كۆتاییدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ره‌خنه له‌و وڵاتانه ده‌گرێ كه تیرۆریستانیان داڵده داوه و ده‌ڵێت: "راده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له لایه‌ن هه‌ندێك وڵاته‌وه قبوڵكراو نییه. پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێككهتننامهكان هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت".