Murat Paksoy,Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا رایگه‌یاند کە له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا له سوڵتانبه‌یلی و ساریه‌ر، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 850 كیلۆگرام هێرۆیندا گیراوه و دوو گومانلێكراویش ده‌ستگیركراون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، یه‌رلیكایا رایگه‌یاندووە "له ئۆپه‌راسیۆنێكی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ له سوڵتانبه‌یلی و ساریه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر 850 كیلۆگرام هێرۆیندا گیراوە و دوو كه‌سیش ده‌ستگیركراون".
یه‌رلیكایا له تویتێكی دیكه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی ئیستانبوڵ، له‌نێو بارهه‌ڵگرێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر 500 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه و سێ كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
هاوكات یه‌رلیكایا وێنه‌ی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.