Cemal Aşan,Ramal Abdullah Mahmood
09 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2018
وان – AA
ده‌ركه‌وتووه کە له سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان، ده‌ریاچه‌ی وان بۆ هاتوچۆ و گواستنه‌وه به‌كارهێندراوه.

سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسی كۆلێژی ئاداب لە زانكۆی یوزونجو یڵ وان، پڕۆفیسۆر دكتۆر ره‌فعه‌ت چاوش‌ئۆغڵو كه سه‌رۆكایه‌تی كاره‌كانی کنە و پشکنین دەکات لە قه‌ڵای چاڤوتتهپه، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، وان كه پایته‌ختی ئورارتوییه‌كان بووه له‌و سه‌رده‌مه له ناوچه كه‌ناراوییه‌كان ژمارەیەک زۆر قەڵای لێ بونیات نراوە و به هۆی ئه‌وه‌ی له میانی کنە و پشکنیندا مۆرێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه وێنه‌ی كه‌شتییه‌كی چارۆكه‌داری لەسەر كێشراوه، ده‌ستیانكردووه به لێكۆڵینه‌وه له بوونی گواستنه‌وه له ده‌ریاچه‌ی وان له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ره‌فعه‌ت چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له كۆڕبه‌ندی ئیدریس-به‌دلیسی به شێوه‌ی زانستی خستۆته روو كه ١٣ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجام درا و به سه‌رنجڕاكێشان بۆ ئه‌وه‌ی كه ئورارتوییه‌كان له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی وان-دا ژماره‌یه‌ك قه‌ڵا و شوێنی نیشته‌جێبوونیان درووستكردووه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زانیاریانه ده‌یسه‌لمێنن كه "گواستنه‌وه‌ی ئاوی" لای ئورارتوییه‌كان زۆر گرنگ بووه.
ئه‌و شوێنه‌وارناسه ئه‌وه‌ی خسته به‌رباس كه یه‌كه‌م نووسراوی ئورارتوییه‌كان "مادربورچ" له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك زاناوه به "سه‌كۆی به‌نده‌ر" لێكدراوه‌ته‌وه و گوتی: "یه‌كه‌مجاره ده‌توانم بڵێم به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌ریاچه‌ی وان بۆ گواستنه‌وه به‌كارهێندراوه. ئورارتوییه‌كان له سه‌رده‌می به دهوڵهتبوونیاندا كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئاشوورییه‌كان كه هێزێكی باڵایان هه‌بووه. ئاشوورییه‌كان له رووباری دیجله و فورات کەشتی چارۆكه‌دار و سهوڵداریان به‌كارهێناوه. ئورارتوییهكانیش ده‌ستیانكردووه به گواستنه‌وه به ده‌ریاچه‌كه‌دا. ده‌كرێت بڵێین گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌و ده‌ریاچه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان. ئه‌وان هاتوچۆ سه‌ربازییه‌كانیان كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و تیمه ده‌ریاییه‌كانیان به‌و ده‌ریاچه‌یه‌دا گواستۆته‌وه".