Zana Natık Kerem
09 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە ــ AA
ھەناردەکردنی بەرگریی و فڕۆکەوانیی تورکیا لە ١١ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە ١١ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و ٧٨٢ ملیۆن و ٥٣ ھەزار دۆلار.
کۆمپانیاکانی پيشەسازی تورکیا لە بوارەکانی بەرگریی و فڕۆکەوانیی لە ساڵی ٢٠١٨دا، ژمارەیەک گرێبەستیان لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی و بیانی واژووکردبوو.
بەپێی داتایەک کە لە لایەن ھەردوو ئەنجوومەنی بەرگریی و فڕۆکەوانیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە کە ھەناردەکردن لە کەرتەکانی بەرگریی و فڕۆکەوانیی لە ساڵی ٢٠١١دا، گەیشتبوویە ٨٨٣ ملیۆن و ٨٤٥ دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٢دا گەیشتبوویە یەک ملیار و ٢٦٠ ملیۆن و ٨١٠ ھەزار دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٣دا گەیشتبوویە یەک ملیار و ٣٨٨ ملیۆن و ٨٠٣ ھەزار دۆلار.
لە ساڵی ٢٠١٤دا، قەبارەی ھەنادەکردنی بەرگریی و فڕۆکەوانیی گەیشتبوویە یەک ملیار و ٦٤٧ ملیۆن و ٧٩٩ ھەزار دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٥دا، بۆ یەک ملیار و ٦٥٤ ملیۆن و ٨٨ ھەزار دۆلار بەرزبوویەوە و لە ساڵی ٢٠١٦دا، گەیشتبوویە یەک ملیار و ٦٧٧ ملیۆن و ١١٦ ھەزار دۆلار.
ھەناردەکردنی بەرگریی و فڕۆکەوانیی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧دا، گەشەی کرد و گەیشتە یەک ملیار و ٧٣٩ ملیۆن و ٤٥٣ ھەزار دۆلار.
لە داتاکەدا ئاماژە بەوەشدراوە لە کاتێکدا، ھەناردەکردنی بەرگریی و فڕۆکەوانیی تورکیا لە ١١ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧دا، گەیشتبوویە یەک ملیار و ٥٣٥ ملیۆن و ٥٢٩ ھەزار دۆلار، بەڵام لە ١١ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (٢٠١٨)، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و ٧٨٢ ملیۆن و ٥٣ ھەزار دۆلار.
بەڕەچاوکردنی ئەوەی کە ھەناردەکردنی تورکیا لە ھەردوو کەرتی بەرگریی و فڕۆکەوانیی لە مانگی کانوونی یەکەم بە درێژایی چەند ساڵی رابردوودا، ٢٠٠ ملیۆن دۆلاریان تێپەڕاندووە، بەڵام پێشبینیکراوە تا کۆتایی ئەمساڵ، دوو ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.
ھەر بەپێی داتاکە، ئەمریکا لەسەروو وڵاتە ھاوردەکراوەکان دێت بە بەھای ٦٤٤ ملیۆن و ٢٩ ھەزار دۆلار دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت بە ٢١١ ملیۆن و ٦٨٤ ھەزار دۆلار، دوای ئەوانیش، ھۆڵەنەدا بە ٧٢ ملیۆن و ٣٥١ ھەزار دۆلار، ھیندستان بە ٧١ ملیۆن و ٦٨٦ ھەزار دۆلار، بەریتانیا بە ٥٠ ملیۆن و ٦٦١ ھەزار دۆلار، پۆڵەندا بە ٤٨ ملیۆن و ٤٠٩ ھەزار دۆلار، فەڕەنسا بە ٤٤ ملیۆن و ٥٠٥ ھەزار دۆلار، ئازەربیجان بە ٣٧ ملیۆن و ٤٦٥ ھەزار دۆلار، دێن.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عومان بە پلەی یەکەم دێت کە لە ھاوردەکردنی بەرگریی و فڕۆکەوانیی تورکیا بە ١٥٠ ملیۆن و ٥١٦ ھەزار دۆلار، دوای ئەویش قەتەر بە ٧٠ ملیۆن و ٩٨١ ھەزار دۆلار دێت.
ھەناردەکردنی بەرگریی و فڕۆکەوانیی تورکیا بۆ ١٠ وڵاتی یەکەم جگە لە ھیندستان و پۆڵەندا، بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکردووە.