Mehmet Fatih Aslan
29 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2021
ئورفا - AA
لە پارێزگای ئورفا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە بارهەڵگرێکدا و لە ئاکامدا، ١٢ کەس برینداربوون.
ئۆتۆمبێلەکە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان ئورفا-ئاکچاکالە لە دواوە خۆی کێشا بە بارهەڵگرەکەدا و لە ئاکامدا، ئۆتۆمبێلەکە لە رێڕەوی خۆی لایدا و کەوتە کەناری شەقامەکە.
لە رووداوەکەدا، ١٢ کەس کە منداڵیشیان لەنێودایە، برینداربوون.
دواتر تیمە فریاگوزارییەکان بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.