Eşber Ayaydın
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
ئورفا – AA
له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك كه له پاركێكی شاری ئورفادا دانیشتبوون، یه‌ك كه‌س کوژرا و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار بوو.
له كاتێكدا وه‌دات دۆڵاش و خانه‌واده‌کەی له پاركی رزگاری له گه‌ڕه‌كی ئاكبایر دانیشتبوون، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌یان لێ كرا.
له ئاكامدا وه‌دات دۆڵاش كه له هێرشه‌كه‌دا گولـله به‌ر سه‌ری كه‌وت کوژرا و . ز. چ.ی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ كه نه‌وه‌یه‌تی بریندار بوو و گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
تیمه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌کانیان و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره هەڵاتووەکان.