Yusuf Aydın Deniz
05 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی به‌شداریكردنی له مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای گوتی: "ژیان له‌سه‌ر ئه‌م جوگرافیایه باجێكی هه‌یه، ئه‌و باجه‌ش پێویستی به به‌هێزبوونه".
فوئاد ئۆكتای ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە له قۆناغێكدان كه دراو و دۆلار و سیاسه‌تی ناوخۆی وه‌ك چه‌ك له ئابووریدا به‌كارده‌هێنرێت و گوتی: "پێویستە لە رووی ئابووریی، سەربازیی، سیاسیی و کۆمەڵایەتییەوە بەهێزبین، واتە پێویستە خاوەنی سەقامگیریی بین".
- "واتادار و دادپه‌روه‌ر نییه"
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانكردنی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو وڵاتان پابه‌ند بن به سزایه‌كه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتێكدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، به‌رله هه‌موو شتێك واتادار و دادپه‌روه‌رانه نییه. بەڕوونی گوزارشتمان لەوەکرد کە هەڵوێستمان لەبارەی سزاکان چۆن دەبێت. ئەمڕۆ روونکردنەوە دەدرێت، ئەنجامەکانی دەبینین".
- "له راستیدا كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كێشه‌ی برونسۆن نییه"
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا فوئاد ئۆكتای گوتی: "له راستیدا كێشه‌مان له په‌یوه‌ندییه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كێشه‌ی برونسۆن نییه. كێشه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان نییه. ئێمه هێشتا پێمانوانییه ئه‌وه كێشه بێت".
- "توركیا هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند"
فوئاد ئۆكتای باسی له بڕیاری سزادانی ئێران كرد له لایه‌ن ئه‌مریكاوه و گوتی: "توركیا هه‌ڵوێستی خۆی نیشانداوه. ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات، كه‌للـه‌ڕه‌قی نییه".
- "رووداوێکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی هەموو لایەکەوە هەڵوەریوە"
فوئاد ئۆکتای گوتی: "تاوانی دژی خاشقجی، رووداوێکە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی هەموو لایەکەوە هەڵوەریوە و ناتوانن دەست بدەنە هیچ لایەکی. توركیا به هه‌موو شه‌فافیه‌ت و جددیه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه له بابه‌ته‌كه نزیك ده‌بێته‌وه".
فوئاد ئۆکتای گوتیشی: "توركیا ئه‌و په‌یامه‌ی دابوو كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ناو سنووره‌كانی توركیادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاوانێكی له‌و شێوه‌یه یان هه‌ر شتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نجام بدات، كاتێك ئه‌نجامیدا باجی ده‌بێت و ئه‌و باجه‌ش ده‌دات، جا هه‌ر كه‌سێك بێت. تورکیا ئه‌و پەیامهی دابوو کە لەنێو سنوورەکانیدا هیچ کەسێک بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدات. کێ فەرمانی ئەو تاوانەی داوە کە لە خاکەکەماندا ئەنجامدراوە؟ بۆ وەڵامی ئەمە دەگەڕێین".
- "جگه له كێشه ده‌ستكرده‌كان، ده‌ست ده‌كه‌ین به باسكردنی كێشه راسته‌قینه‌كان"
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا كرد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و گوتی: "قۆناغی ئاساییبوونه‌وه خزمه‌تی ئه‌مه‌ش ده‌كات، واتا جگه له كێشه ده‌ستكرده‌كان، ده‌ست ده‌كه‌ین به باسكردنی كێشه راسته‌قینه‌كان. بێگومان پێویسته به‌ره‌وپێشچوون له‌وانیشدا هه‌بێت. چونكه په‌یوه‌ندیی هاوپه‌یمانێتی ئه‌وه ده‌خوازێت".
- "هه‌ڵوێستی توركیا له‌و باره‌یه‌وه زۆر روونه"
هاوكات فوئاد ئۆكتای باسی له ئه‌ركی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش كرد له منبج و گوتی: "هه‌میشه هه‌ڵوێستی توركیا له‌و باره‌یه‌وه زۆر روونه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه باسمان له‌وه كرد كه رێگه به پێكهاته‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ناده‌ین و چه‌نده ناڕه‌حه‌تین له‌و پێكهاته‌یه‌ی كه له یه‌كه‌م قۆناغدا له سنووری باشوورمان دروستبووه، له‌و رێڕه‌وه‌وه كه له‌سه‌ر هێڵی سنوور دروستكراوه، جا ناوی په‌كه‌كه، ناوی هه‌رچیه‌كی لێ ده‌نێن لێی بنێن، یه‌په‌گه، په‌یه‌ده له كۆتاییدا درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دروستكردنی ئاسته‌نگ له لایه‌ن موخاتهبهكانمانهوه بۆ تێگه‌یشتن له‌و په‌یوه‌ندییه، پاڵی بهئێمهوهنا رێوشوێنی دیكه بگرینه‌به‌ر".
- "توركیا ئیدی ئارامگریی نه‌ماوه بۆ دواخستنی ئه‌م كێشانه"
فوئاد ئۆکتای جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا ئەو ساتەی کە هیچ پێکهاتەیەک کە مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا لەسەر سنوورەکانیان نامێنێت، بەرەنگارییان بەردەوام دەبێت و گوتی: "له‌ڕووداوی منبجدا ئه‌مریكا سه‌ره‌تا بهڵێنیدا رێگه به بوونی په‌كه‌كه یان یه‌په‌گه نه‌دات. چاره‌سه‌ره‌كه‌شی هه‌موو جارێك بۆ مانگی ئاینده یان ساڵی ئاینده دواده‌خرا. توركیا ئیدی ئارامگریی نه‌ماوه بۆ دواخستنی ئه‌م كێشانه. تورکیا رێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەری، لەهیچ شوێنێک و بەهیچ پێکهاتەیەک نادات. ئەم مکووڕییەی نیشانداوە و ئەوەی پێویست بووبێت ئەنجامیداوە".
فوئاد ئۆکتای گوتیشی: "ئامانجی کۆتایی تورکیا دیارە، بەدرێژایی ٩١١ کیلۆمەتری سنوورەکانی، رێگە بە بوونی هیچ هەڕەشەیەکی تیرۆر لە دژی، نادات".