18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای رایگەیاند کە لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ەوە کارەکانی پرۆسەی گواستنەوەی دوو ھەزار و ٨٠٧ ھاووڵاتییمان کە دەیانویست لە نۆ وڵاتی ئەورووپاوە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، تەواوبووە.
فوئاد ئۆکتای لە روونکردنەوەیەکیدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە لە ١٥ی ئاداردا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ، تەندروستی و گواستنەوە و ژێرخان کۆبوونەوەی ئەنجامداوە سەبارەت بەو ھاووڵاتییانەوەی کە دەیانویست لە نۆ وڵاتی ئەورووپاوە کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشت لێیانەوە بۆ تورکیا قەدەغەکراوە بگەڕێنەوە بۆ وڵات.
جێگری سەرکۆماری تورکیا باسی لەوە کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری ھەمەجۆر دراوە و رایگەیاندووە ''لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەی دەرمانکردن لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ەوە کارەکانی پرۆسەی گواستنەوەی دوو ھەزار و ٨٠٧ ھاووڵاتییمان تەواوبووە کە دەیانویست لە نۆ وڵاتی ئەورووپاوە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، تەواوبووە''.
فوئاد ئۆکتای، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ میوانداری ئەو ھاووڵاتییانە دەکرێت و لە بەشە ناوخۆییەکاندا نیشتەجێ دەکرێن و راشیگەیاندووە:
''بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە لەبارەی پێشێلکردنی جێبەجێکردنی مەرجەکانی کەرەنتین لەمیانی گواستنەوەکەدا''.