Zafer Fatih Beyaz,Serdar Açıl
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فەتۆ)، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 25 ئەفسەر بە پلەی ملازمی یەک ده‌ركرد كه لەنێو فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا كارده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 25 ئه‌فسه‌ر به پله‌ی ملازمی یه‌ك ده‌ركردووه كه ده‌ركه‌وتووه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه په‌یوه‌ندیان به ئیمامه‌كانی ریكخراوی فه‌تۆ كردووه و په‌یوه‌ندیان به رێكخراوه‌كه‌وه هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ئۆپه‌راسیۆن له 16 پارێزگا ئه‌نجامدرا كه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نقه‌ره‌بوو.
راشگه‌یه‌ندرا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه درێژه‌ی هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان.