Mazın Asad
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2016
عه‌نتاب - AA
له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ ماڵێك له شاری عه‌نتاب، ئه‌ندامێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش خۆی ته‌قانده‌وه و یه‌كێكی دیكه ده‌ستگیر كرا.
پارێزگاری عه‌نتاب، عه‌لی یه‌رلیكایا له لێدوانێكی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌عات 8 به هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی دژی تیرۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی عه‌نتاب و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی یه‌كه‌ی هێزی تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی حاجیبابای سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌هید كامیل له عه‌نتاب ئه‌نجام دراوه.
یه‌رلیكایا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تیرۆریستێكی داعش خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراوه و زیاتر گوتیشی: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تیرۆریستێك ده‌ستگیر كرا. له رووداوه‌كه‌دا هیچ هاووڵاتییه‌ك و كارمه‌ندێكی ئه‌منی نه گیانی له‌ده‌ست دا و نه بریندار بوو. هاوكات له ده‌وروپشتی ناوچه‌كه رێوشوێنی ئه‌منی پێویسته گیرایه و له ئێستاشدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كان درێژه‌ی هه‌یه".