Savaş Güler
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
كۆنیا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریسیتی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) له‌ناو سوپای توركیادا كه له 23 پارێزگای به‌ڕێوه‌چوو و ناوه‌ندەکەی پارێزگای قۆنیا بوو، 12 كه‌سی دیكه ده‌ستگیركران.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری قۆنیا له‌سه‌ر فه‌تۆ/په‌ده‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، درێژه‌ی هه‌یه.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له لایه‌ن تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كان و قاچاغچییەتی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی 23 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو و سەنتەرەکەی پارێزگای قۆنیا بوو، 12 كه‌سی دیكه ده‌ستگیركران، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ستگیركراون گه‌یشته 49 كه‌س.
هاوكات ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی 21 كه‌سی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.