Muhammed Enes Can,Hemın Othman Mohammed
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌ی پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ) له‌ناو سوپای توركیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بریاری ده‌ستگیركردن بۆ 45 گومان‌لێكراو ده‌ركرا كه سه‌ربازیان تێدایه هێشتا له‌سه‌ر كارن، لهنێوئهوانهشدا كه‌سانی به‌رپرسی سڤیل هه‌یە.
لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسینگه‌ی تاوانه رێكخراوه‌ی و تیرۆریستیه‌كانی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی له ئیستانبوڵ له‌باره‌ی به‌ناو پێكهاته‌ی فه‌تۆ له سوپای توركیادا درێژه‌ی هه‌یه.
له چوارچێوه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه‌دا به گوته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ندبوون له حوكمی په‌شیمانی، ده‌ركه‌وت هه‌ندێک سه‌رباز كه هیشتا له‌سه‌ر كارن و چه‌ند كه‌سێكیان به‌رپرسی مه‌ده‌نین له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه ئه‌نجامداوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بریاری ده‌ستگیركردن بۆ 45 گومان‌لێكراو ده‌ركرا.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان، یه‌كه ئه‌منییه‌كان له 25 پارێزگا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد كه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئیستانبوڵه و، تا ئێستا 18 كه‌سیان له‌و گومانلێكراوانه ده‌ستگیركردووه.