Şener Toktaş
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
به‌دلیس - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له به‌دلیس، دوو سه‌رباز گیانیان لە دەستدا و، دووی دیكه‌ش برینداربوون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای به‌دلیسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له 12ی كانوونی دووه‌مدا، له چوارچێوه‌ی "ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی شه‌هیدی جه‌ندرمه به‌هادین دۆڵما" كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی جه‌ندرمه‌ی به‌دلیسه‌وه ده‌ستیپێكردووه، شه‌ڕ و پێكدادان روویدا.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا دوو سه‌ربازی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌ی تاتوان گیانیان لە دەستدا، دوو سه‌ربازی دیكه برینداربوون.
ئەوەش روونکراوەتەوە مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ژیانی بریندارەکان نییه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسووده‌یی و ئارامیدا، هێزه ئه‌منییه‌كانمان به پشتیوانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بەپێداگریەوە به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌دا".